مۆدێرن دیپلۆماسی لە ڕاپۆرتێکدا وێڕای نرخاندنی کەسایەتیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و ڕۆڵی سەرەکیی ئەو بۆ کۆتایی‌هێنان بە چوار دەیە شەڕی چەکدارانە لە تورکیا، نووسی: دیداری ئەمدواییەی سێ یاسادانەری تورکیا لەگەڵ ڕێبەری پەکەکە لە زیندانی ئیمرالی، بووە مایەی دڵخۆشی بۆ هیوامەندی بە ئاشتی لە ناوچەدا.