بە پێی نووسراوی ڕۆیتێرز، گەڵاڵەی نوێی حکومەتی تورکیا کە لەوانەیە تا کۆتایی نۆڤەمبەر پێشکەشی پەرلەمان دەکرێت، بریتیە لە گەڕانەوەی وردە وردەی خەڵکی سڤیل و هێزەکانی پەکەکە لە عێراق بەڵام فەرماندە باڵاکان لەوانەیە بگوازرێنەوە بۆ وڵاتێکی سێهەم.