سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان كورتوڵموش: "لە هیچ شوێنێکی جیهان ناکرێت دەستێکی چەک و دەستێکی بە سندوقی دەنگدانەوە بێت. دەخوازین ئەوانەی ڕوو لەسندوقی دەنگدان دەکەن، جارێکی دیکە دەستیان چەک نەگرێتەوە، لەو پێناوەدا هەموو هەوڵێک دەدەین".
کورتوڵموش: "لەگەڵ تەواو دانانی چەک دەچینە قۆناغێکی نوێوە کە تەنیا دیموکراسیی و بیروڕاکان تیایدا دەدوێن"