وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەھۆی برسییەتییەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ ١٥٤ کەس.