کۆتایی سیمبولیکی شەڕی پەکەکە لەگەڵ تورکیا نەک هەر نیشانەیەک لە چەک داماڵینی گرووپێکی چەکداری، بەڵکوو ڕەنگدانەوەی وەرچەرخانی ژێئۆپۆلیتیکی لە هاوکێشە ناوچەییەکانە؛ گۆڕانێک کە داهێنانی عەبدوڵڵا ئۆجالان و لێکدانەوە ستراتیژیەکانی ئەردۆغان بوو و نیشانەیەکە لە وەرزی نوێی دەسەڵات و شوناس لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین.