شاندێكی یه‌كگرتوو سه‌ردانی کونسوڵخانەی تورکیای كرد

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئەمڕۆ وەفدێکی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان کەپێکهاتبو لەبەڕێز د.محمد هاودیانی وبەیاوەری بەڕێزان عبدالعزیز هاشم و فرهاد یاسین سەردانی کونسوڵخانەی تورکیایان کرد ولەلایەن بەڕێز مەمەد مولود یاقوت کونسوڵی گشتی و ستافی کونسوڵخانە پێشوازیان لێکرا.

لەم دیدارەدا هەردوولا گفتوگۆیان دەربارەی پێشهاتە سیاسیەکان کرد ولەم بارەوە دیدو بۆچونیان ئالوگۆڕکرد.

لای خۆیەوە وەفدی یەکگرتوو پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژارنەکانی تورکیا و سەرکەوتنی بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیان گەیاندە کونسوڵی گشتی، لای خۆیەوە کونسوڵی گشتی توركیا زۆر سوپاسی وەفدی یەکگرتووی کرد.

لەکۆتاییدا هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندیەکان لەپێناو بەرژەوەندی خەڵکی هەرێم وگەشەسەندنی.