
سەرۆكی گشتی ئاك پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی كۆمار كەدوێنی لەوڵاتەكەی بەڕێوەچوو، رایگەیاند: باوەڕمان وایە بەرێژەیەك لەدەنگ لەسەرووی لەسەدا 50ەوە، ئەم خولە كۆتایی پێدەهێنین.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەناوەندی گشتی ئاك پارتی لەئەنقەرە، گوتاری خۆی لەباڵكۆنی پێشكەشكرد ورایگەیاند: وڵاتەكەمان لەرێگەی هەڵبژاردنەكانی 14ی ئایارەوە، فێستیڤاڵێكی دیكەی دیموكراسی بەرووسووری بەكۆتایی گەیاند.
جەختی لەوەشكردەوە: لەگەڵ ئەوەی كەهێشتا ئەنجامی كۆتایی ئاشكرا نەبووە بەڵام بەجیاوازییەكی زۆر لەپێشەوەن وگوتی: براوەی هەڵبژاردنەكان بێ مشتومر، لەودیوی ئەو ژمارانەی لەئەنجامی هەڵبژاردنەكاندا دەردەكەون، وڵات وگەلی توركیان.
ئەدرۆگان راشیگەیاند: هەڵبژاردنێكمان بەڕێكردووە كەلەجیهاندا وێنەی نییە، وخاوەنی یەكێك لەبەرزترین رێژەكانی بەشدارییكردنە لەمێژووماندا. راشیگەیاند: بەدرێژایی ژیانی سیاسییمان، هەمیشە رێزمان لەبڕیاری ئیرادەی نیشتمانی گرتووە. لەم هەڵبژاردنە ولەهەڵبژاردنەكانی داهاتووشدا رێزی دەگرین.
ئەردۆغان رایگەیاند: باوەڕمان وایە بەرێژەیەك لەدەنگ لەسەرووی لەسەدا 50ەوە، ئەم خولە كۆتایی پێدەهێنین. وگوتیشی: هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمان، تەنانەت بەو دیمەنەی ئێستاش هەیە، بەبرنەوەی زۆرینە لەلایەن هاوپەیمانی جمهوورەوە، بەئەنجام گەیشتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەگەر هات وگەلەكەمان بژاردەكەی بەشێوەیەك بەكارهێنابێت كەهەڵبژاردن بكەوێتە خولی دووەم، ئەوا ئەو بژاردەیەش لەسەر سەرمانە.