له‌ یادی ٤٩ ساڵه‌ی بۆمبارانکردنی زانکۆی سلێمانی و شاری قه‌ڵادزێدا، به‌ شکۆوه‌ یادی شه‌هیدان و قوربانییانی ئه‌و تاوانه‌ی ڕژێمی پێشووی عێراق ده‌که‌ینه‌وه‌. سه‌ری ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانی پاکیاندا داده‌نوێنین و سڵاو بۆ خێزان و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین. به‌ئامانجگرتنی زانکۆی سلێمانی و شاری قه‌ڵادزێ، هه‌وڵێکی نه‌زۆکی دیکه‌ی ڕژێم بوو بۆ شکاندنی ئیراده‌ی خه‌ڵک و بزووتنه‌وه‌ […]