بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4 پلە وانی هەژاند

بوومەلەرزەکە چەقەکەی قەزای چاڵدران سەربە پارێزگای وان بووە و لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتردا روویداوە.

 

 کاتژمێر ٠٧:٠٧ی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی چوار پلە قەزای چاڵدران سەربە پارێزگای وانی هەژاند.

سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان له‌ توركیا (AFAD) لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی زانیاری لەباری بوومەلەرزەکە بڵاوکردەوە و ئەوەی خستەڕوو کە بوومەلەرزەکە چەقەکەی قەزای چاڵدران سەربە پارێزگای وان بووە و لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتردا روویداوە.