بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4 پلە قەهرەمانمەڕەشی له‌ توركیا هەژاند

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤ پلە، شارۆچکەی دولکادیرئۆڵو سەربە پارێزگای قەهرەمانمەڕەشی هەژاند.

سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاوی کردەوە، کاتژمێر ٠١:٤٥ بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤ پلە شارۆچکەی دولکادیرئۆڵو سەربە پارێزگای قەهرەمانمەڕەشی هەژاندووە.

بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ٧،١٨ کیلۆمەتر لە توێکڵی زەویدا روویداوە.​​​​​​​