نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری دەدات لە دۆخی نێوان ئیسرائیل و لوبنان

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

هێزی كاتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە باشووری لوبنان (یونیفیل) داوای كرد ئیسرائیل و لوبنان دوور بكەونەوە لە گرژكردنی دۆخەكە.

ئەم هۆشدارییەی نەتەوە تەكگرتووەكان دوای تەقاندنی چەند موشەكێك هات لە باشووری لوبنانەوە بەرەو نێو خاكی ئیسرائیل.

هێزەكانی سوپای ئیسرائیل بە بۆردومانكردنی سەرچاوەی تەقاندنی موشەكەكان وەڵامی دایەوە و دۆخی ئێستای بە "لەڕادەبەدەر مەترسیدار" وەسفكرد.

لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەشكردووە، "دۆخی ئێستا زۆر مەترسیدارە، بۆیە یونیفیل-یش داوای خۆراگرتن دەكات و خۆی لە پەرەسەندنی زیاتر بەدوور دەگرێت".

پاشنیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممە لە خاكی لوبنانەوە دەیان موشەك ئاڕاستەی خاكی ئیسرائیل كراوە، سەرۆك وەزیران و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل چونەتە كۆبوونەوەیەكی بەپەلەوە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو موشەكبارانە.

بەگوێرەی میدیای ئیسرائیل ژمارەی ئەو موشەكانەی لە لوبنانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل كراون .

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە كاردانەوەی ئەو موشەكبارانەدا ڕایگەیاند، پێویست ناكات هیچ لایەنێك وڵاتەكەی تاقیبكاتەوە و هۆشداریی ئەوەشیدا، وەڵامیان بۆ ئەو موشەكبارانە دەبێت.

هاوكات بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی ئەمنیی وڵاتەكەی دەكات بۆ گرتنەبەری ڕێكار دژ بەو موشەكبارانە.