ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: زانایەکی بەتەقواو کەسایەتیەکی عیلمی ناوداری کوردستان ماڵئاوایى لێکردین

دیجیتاڵ میدیای سپێدە

بۆ كۆچی دوایی زانا و كەسایەتی عیلمی ناوداری كوردستان (مامۆستا مەلا طیب )ی بەحركە بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە :

بسم الله الرحمن الرحيم

مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا

ئەمڕۆ زانایەکی بەتەقواو کەسایەتیەکی عیلمی ناوداری کوردستان جەنابی (مامۆستا ملا طیب) ی بەحرکە ماڵئاوای لێکردین و گەڕایەوە لای دلۆڤانی خودای متعال ..

بەم بۆنە خەمناکەوە لەناخی دڵەوە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەرێزیان و مامۆستاو قوتابیەکانی مەدرەسەی دێرینی بەحرکە و سەرجەم زانایانی ئیسلامی کوردستان دەکەین، لەقاپی پەروەردگاری ڕەحمان داواکارین مامۆستای بەڕێز بەپلەی بەرزی بەهەشت بگەیەنێ و سەبرو سەلامەتیش ببەخشێ بەکەسوکارو قوتابی وهاوڕێ و خزمان ..

وەفاتی ئەم مودەریسە مەزنە خەسارەتێکی گەورەیەو لە خودا داواکارین بزافی زانستی شەرعی و مەدارس و حوجرەکان بەردەوام بکات بۆ پڕکردنەوەی ئەوجۆرە کەلێنانەو زیندو ڕاگرتنی شکۆی میللەتە موسڵمانەکەمان ..

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

صلاح الدين محمد بهاءالدين

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان