ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: زۆرچالاكانانە بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوی هەرێمدا دەكەین

لە میانەی مەراسیمێكدا كە بۆ ڕێزلێنان لە ئەندامانی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی بەئامادەبونی ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی بەڕێوەچوو، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایگەیاند: كارو چالاكیەكانی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان لەماوەی ڕابردوودا بۆ خزمەتكردنی چین و توێژەجیاوازەكانی هەرێم بەرزدەنرخێنین، فراكسیۆن جێگەی شانازی یەكگرتووەكان و جەماوەی كوردستان بوون، دەستخۆشیان لێدەكەین بۆ ئەم هەنگاوە بایەخدارە مێژووییە كە دەستلەكاركێشانەوە بو لە ئەندامیەتی پەرلەمانی كوردستان.

 

لەبەشێكی تری وتەكانیدا، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئاماژەی بەوەكرد: ئێمە لە یەكگرتوو بەشێوازی جۆراوجۆر بەردەوام دەبین لەداكۆكی لە مافە ڕەواكانی میللەتەكەمان و زۆرچالاكانانە بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوی هەرێمدا دەكەین و خوازیاری ئەوەین كە هاوڵاتیان بەمەبەستی گۆڕانكاری و ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی بچنەسەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بدەن بەو كەسانەی كە ڕاستگۆو دەستپاك و ئەمانەت پارێزن لەپێناو ئایدەیەكی گەش و حوكڕانیەكی ڕەشیدو سەركەوتوو.