
دیجیتاڵ میدیای سپێده
وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا، ئارارات میرزۆیان ئاماژەی بەوە کرد کە پاش بوومەلەرزەکەی قەهرەمانمەڕەش تیمی گەڕان و رزگارکردنیان رەوانەی تورکیا کردووە و رایگەیاند "لەم ساتە سەختانەدا بە سەردانکردنی تورکیا دەمانەوێت جارێکی دیکە جەخت لەسەر خواستمان بۆ بنیاتنانی ئاشتیی بکەینەوە".
دوای کۆبوونەوەی ئارارات میرزۆیان و مەولود چاوشئۆغڵو لە بارەگای وەزارەتی دەرەوە لە ئەنقەرە، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەش ساز کرا.
وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا، ئارارات میرزۆیان رایگەیاند: 'لەم ساتە سەختانەدا بە سەردانکردنی تورکیا دەمەوێت جارێکی دیکە جەخت لەسەر خواستی کۆماری ئەرمینیا بۆ بنیاتنانی ئاشتیی لە ناوچەکە بکەینەوە، بەتایبەتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا، دروستکردنی پەیوەندی دیپلۆماسیی و تەواوکردنەوەی سنووری نێوان ئەرمینیا و تورکیا'.