ڕێكخراوه‌كانی هانا، ڕابیته‌ و به‌خته‌وه‌ری به‌یاننامه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌

دیجیاڵ میدیای سپێده‌

هه‌رسێ رێكخراوه‌ى هانا و به‌خته‌وه‌رى ورابیته‌ بو كوتاى هاتنى هه‌ڵمه‌تی هاوكاری بو زیانپێگه‌یشتوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌یاننامه‌ى كوتاى بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و راده‌گه‌یه‌نن:

سم الله الرحمن الرحیم

وتعاونوا علی البر والتقوی

جەماوەری شەرەفمەندی كوردستان

خێرخوازانی دڵاوا

بە فەزڵی ئیلاهی و تەوفیقی رەببانی، ئێوەی خواویست و مرۆڤدۆست، كەمپینی رێكخراوەكانی رابیتەی مرۆیی و هانا و بەختەوریتان، بە سەركەوتنی گەورە و مێژوویی گەیاند.

جارێكی تر مرۆڤدۆستی خۆتان بۆ هەموو مرۆڤایەتی سەلماندەوە و شانازی نەمرتان بۆ مێژوو تۆمار كرد.

ئێمە لە كەناڵی ئاسمانی سپێدە و رێكخراوەكانی رابیتەی مرۆیی و بەختەوری و هانا ، دوای حەمد و سەنای خوای گەورە، سوپاس و پێزانینی بێ پایان ئاراستەی هەموو خێرخوازانی خۆشەویست دەكەین.

خەڵكی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كۆمەكی و هاوكارییەكانتان، وەك هەموو جار، بە ئەمانەت و بە دەستی سپی هەر سێ رێكخراو، دەگاتە لێقەوماوانی كارەساتی بوومەلەرزەی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان.

دوعا خوازین خوای گەورە، هەموو ئەو خێر و سەدەقاتە بكاتە مایەی خێر و ئارامی و بەرەكەتی دونیا و دواڕۆژی خێرخوازان و چاكە كاران.

سوپاس بۆ خوای گەورە، ئامارەكان دڵخۆشكەرن و دوای ئەژمار كردن، هەمووی دەخەینە بەر دیدی خەڵكی كوردستان.

رێكخراوی بەختەوری

رێكخراوی هانای خێرخوازی

رێكخراوی رابیتەی مرۆیی