سەرۆكی حكومەتی هەرێم پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو دەكات

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئەمڕۆ سێ شەممە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا ، بەبۆنەی 29هەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی ، پیرۆزبایی لە مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد.

 

لە پەیوەندییەكەدا ، سەرۆكی حكومەت ، وێڕای پیرۆزبایی ، هیوای سەركەوتنی بۆ یەكگرتووی ئیسلامی خواست لە پێناو داكۆكیكردن لە مافە دەستوورییەكان و دەسكەوتە نیشتمانییەكانی خەڵكی كوردستان.

 

ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ، سوپاسی سەرۆكی حكومەتی كرد بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییكردنی.