
دیجیتاڵ میدیای سپێده
دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند کە بە ھەماھەنگی و ھاوکاری لەگەڵ دژەتیرۆری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دوو چهكداری داعشیان دەستگیرکردووە.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر بە ھەماھەنگی و ھاوکاری لەگەڵ دژەتیرۆری سلێمانی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە قەزای چەمچەماڵ سەربە پارێزگای سلێمانی، چهكداریێكی داعشیان دەستگیرکردوو.
باسی لەوەش کردووە کە لەلایەکی دیکەوە ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆری عێراق بە ھەمانگی ھاوبەش لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، چهكداریێكی دیکەی داعشیان دەستگیرکردووە.