سودانی گەیشتە ئەڵمانیا و لەگەڵ سەرۆکی ئەو ولاتە کۆبوویەوە
دیجیتاڵ میدیای سپێدە

 

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فرانک ڤالتەر شتانمایەر، سەرۆکی ئەڵمانیا لە بەرلین کۆبوونەوە و پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.

 

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سوودانی لەگەڵ سەرۆکی ئەڵمانیا کۆبووەتەوە و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان بەغداد و بەرلین و چۆنێتی پتەوکردنیان تاوتوێ کردووە. 

 

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا، گفتوگۆیان لەبارەی چەندین دۆسیەی تری ھەرێمی و نێودەوڵەتی کردووە، کە جێی بایەخی ھاوبەش بووە.

 

ھەر لە کۆبوونەوەکە تاوتوێی میکانیزمەکانی ھاریکاری و ئاڵوگۆڕ لە نێوان ھەردوو وڵات و شێوازەکانی پێشخستن و فراوانکردنی لە بوارە جیاجاکانی ئابوری و وزەدا کرا، کە لە بەرژەوەندی ھەردوو وڵات و پێشکەوتنی گەلدا بێت.