تەقینەوەیەک لە سنوری کەرکووک ڕویدا و کوژراو هەیە

دیجیتال میدیای سپێده‌

لەسنوری ناحیەی ریازی سەر بەقەزای حەویجە لەشاری کەرکوک بۆمبێکی چێنراو بە هێزە عێراقییەکان تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە هەشت پۆلیسی فیدراڵ کوژراون و دوو پۆلیسیش برینداربوون .

بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەکە لەڕێی بۆمبێکی چێنراوەوە ئەنجامدراوە ، بەهێزەکانی لیوای دووی پۆلیسی فیدڕاڵیدا تەقیوەتەوەو لەئاکامدا هەشت پۆلیس کوژراون و دوو پۆلیسیش برینداربووون .