پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە، ٧/١٢/٢٠٢٢، بەڕێز مستەفا سەید قادر، جێگری ‏سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ئۆفیسی سەرەکيی خۆی لە هەولێر، پێشوازی لە ‏دەیڤید هەنت، کونسوڵی گشتيی بەریتانیا و شاندێكى یاوەری کرد. ‏ لەو دیدارەدا کە کونسوڵی گشتيی بەریتانیا بەمەبەستی ماڵئاوایی و کۆتاییهاتنی ‏ئەرکەکەی سەردانی جێگری سەرۆکی هەرێمی کردبوو، تيایدا باس لە بارودۆخی ‏سیاسی و ئەمنيی هەرێمی کوردستان […]