هێلیکۆپتەرێکی سەربازی عێراقی ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

هێلیکۆپتەرێکی سەربازی عێراقی لە نزیک وێستگەیەکی کارەبا لە سامەڕا بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکیەوە کەوتە خوارەوە.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان بەهۆی تێکچونی بزوێنەرەکەیەوە هێلیکۆپتەرێکی سوپای عێراق لە سامەڕا کەوتەخوارەوە و دوو کارمەند و ئەفسەریک بە سەختی برینداربوون.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، لە ئێستادا گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی ئەوەی کە هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیان زوو گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانیویانە ئەو سەبازانە لە نێو هێلیکۆپترەکە دەربکەن، هیچ کەسێک بەهۆی رووداوەکە گیانی لەدەست نەداوە