ئەمینداری گشتی یەکگرتوو پرسەنامەیەک ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی دەکات

دیجیتال میدیای سپێده‌

بۆ کۆچی دوایی مەرحومی کاک ئەبوبەکر باوکی د. ھەڤاڵ پارێزگاری سلێمانی، بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بھاءالدين ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پرسە نامەیەک ئاراستە دەکات:

‎بسم الله الرحمن الرحيم

‎كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ

جەنابی د. ھەڤاڵ ئەبوبەکر

السلام عليكم ورحمة الله

بۆ کۆچی دوایی باوکی بەرێزتان مەرحومی کاک ئەبوبەکر ، پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی جەنابتان و کەس وکاروبنەماڵەکەتان دەکەم

لە خودای رەحمان داوای بەھەشت بۆ کۆچکردوو دەکەم و داوای صبر و ئەجر و ئارامیش بۆ کەس و کارو بنەماڵەی بەرێزتان دەکەم. دوا غەمتان بێت.

إنا لله وانا اليه راجعون

براتان

صلاح الدين محمد بهاءالدين

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان