وێستگەى کارەباى پیرمام سوتا

دیجیتال میدیای سپیده‌

وەزارەتى کارەبا رایگەیاند، بەهۆى سوتانى وێستگەى کارەباى پیرمام ماوەی پێدانی کارەبای سنوورەکە کەم بووەتەوە.

وەزارەتەکە لە ئاگادارییەکدا هاوبەشانی کارەبا لە پیرمام و کۆرێ ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی سوتانی وێستگەی مۆبایلی کارەبای پیرمام، ماوەی پێدانی کارەبای سنوورەکە کەم بووەتەوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، تیمەکانی گواستنەوەی کارەبای هەولێر و دابەشکردنی کارەبای پیرمام و کۆنتڕۆڵی کارەبا لەسەر هێڵن و هەر ئەمشەو کارەبای پیرمام چارەسەر دەکەن و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی 72 کاتژمێریشدا گرفتی کارەبای کۆڕێش چارەسەر بکرێت.