
ديجيتاڵ میدیای سپێده
دادگای لێکۆڵینەوەی تەق تەق بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی داوا لە چەند کەسێک دەکات بێن بۆ دادگا، بهڵام ئەوان داواكهیان رهتكردۆتەوە و ڕووبەڕوی هێزە ئەمنیەکان بوونهوه.
هێزێکی ئەمنی هەوڵی دەسگیرکردنی چەند داواکراوێک دەدەن لەگوندێکی ڕۆژهەڵاتی تەق تەق لەکاتی هەوڵدان بۆ دەسگیرکردنیان داواکراوان ڕووبەڕوی هێزە ئەمنیەکان دەبنەوە و تەقەیەکی زۆر دەکرێت.
داواکراوان خەڵکی سنورەکەن و بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە دادگای لێکۆڵینەوەی تەق تەق داواکراون و ئامادەنین خۆیان بدەن بەدەستەوە ، هێزە ئەمنیەکان دەیانەوێت بێ زیانی گیانی دەسگیریان بکەن.