
سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه داوا ده‌كات په‌رله‌مانتاران ئه‌ركی یاسادانان و چاودێری خۆیان كاراتربكه‌ن، ده‌شڵێت: پێویسته په‌رله‌مان ئه‌و یاسایانه ده‌ربكات كه بۆ ژیانی هاوڵاتیان گرنگن.
عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، به گرنگی ده‌زانن حكومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌ماهه‌نگی نێوانیان زیاتر بكه‌ن و له خزمه‌تكردنی هاوڵاتیاندا ته‌واوكاری یه‌كتربن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا ده‌كات په‌رله‌مانتاران ئه‌ركی یاسادانان و چاودێری خۆیان كاراتربكه‌ن.
وتیشی، له‌مه‌ودوا پێویسته په‌رله‌مان ئه‌و یاسایانه ده‌ربكات كه بۆ ژیانی هاوڵاتیان گرنگن وه‌ك یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه دوای ره‌وانه‌كردنی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه.
هه‌ر له درێژه‌ی وته‌كانیدا، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی جه‌ختیكرده‌وه، بوونی چالاكی و ناڕه‌زایی مه‌ده‌نی ئاماژه‌ی ئه‌رێنی باشتربونی دۆخی سیاسی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئومێدن بۆ پرۆسه‌ی سیاسی، هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌مو لایه‌نه‌كان كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان متمانه‌یان به سیستمی سیاسی بۆ بگه‌ڕێته‌وه.