كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی واده‌ی بارانبارین ئاشكراده‌كات

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، "سبەی ھەینی لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و ھاتنی شێی زیاتر لە دەریایی سوور ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو لەگەڵ چالاکبوونی خێرایی با لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا."

ڕاشیگەیاندووە،"لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا ئەگەری بارانبارین ئەبێت بەتایبەت بەرێژەیەکی زیاتر لەسەر ناوچە شاخاویەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی راپەرین کە خۆی لەبارانێکی پچر پچر و مامناوەند و ھەندێک کاتیش تەرزە و لێزمە باران و ھەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت."

ئاماژەی بەوەشکردووە،" لەسەنتەری پارێزگاکان و ناوچە نزمەکانیشدا ئەگەری نمە بارانی پچر پچر و ھەندێک کات بارانێکی مامناوەند دەبارێت لەگەڵ چالاکبوونی ھەورە بروسکەدا. "

دەشڵێت،"کاریگەری ئەم ناسەقامگیریە لە کاتە جیاجیاکانی رۆژی شەممەدا بەشێوەی چالاکبوونەوەی تاوە بارانی ھەرەمەکی و ھەورە بروسکە تا بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە ناوبەناو لەناوچەکەدا بەردەوامی ئەبێت دواتر کەش سەقامگیر ئەبێتەوە."