پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2022/10/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان موه‌فه‌ق‌ شێخ شه‌هاب سورچى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و شێخ ديفاع سورچى، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو شێخ شه‌هاب سورچى، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خۆيان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان كرد. سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى و هاوسۆزى، هيواى خواست […]