سەربازانی ئیسرائیل لە شاری جەنین دوو فەڵەستینییان کوشت

ديجيتاڵ میدیای سپێده‌ 

 

 لە ئەنجامی هەڵکوتانی سەربازانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری جەنین باکووری کەناری رۆژئاوای داگیرکراو، دوو فەڵەستینی کوژران.

 

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێیەکانەوە وەرگیراون، هێزەکانی ئیسرائیل هەڵیانکوتاوەتە سەر شاری جەنین.

ژمارەیەک لە هاووڵاتیی فەڵەستینی بە مەبەستی رێگەگرتن لە هەڵکوتانە سەرەکە کاردانەوەیان نیشانداوە و سەربازانی ئیسرائیلیش بە گوللە راستەقینە و گوللەی پلاستیکی وەڵامی فەڵەستینییەکانیان داوەتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین، لە ئاکامی هەڵکوتانە سەرەکەی شاری جەنین، دوو فەڵەستینی کوژراون.

هێزەکانی ئیسرائیل بە پاساوی جیا جیا زوو زوو هەڵدەکوتنە سەر ماڵی فەڵەستینییەکان لە خۆرهەڵاتی قودس و کەناری رۆژئاوای داگیرکراو.

لە کاتی هەڵکوتانە سەرەکانیشدا بەریەککەوتن لەنێوان فەڵەستینییەکان و سەربازانی ئیسرائیلدا روو دەدات.