پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ١٣/٩/٢٠٢٢، بەڕێز مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی ‏هەرێمی کوردستان، سەردانی کونسولخانەی گشتيی شانشينى يه‌كگرتووى لە ‏هەولێر کرد و پرسەنامەی بۆ کۆچی دوایيی شاژن ئێلیزابێسی دووەم لە تۆماری ‏پرسەدا نووسی. ‏ لە پرسەنامەکەدا به‌ڕێز جێگری سەرۆک، هاوسۆزی و هاوخەميی خۆی و گەلی ‏کوردستانی بە کونسولخانەی گشتيی شانشينى يه‌كگرتوو لە هەولێر و شا چارلزی ‏سێیەم […]