ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٩/٧، به‌ڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سه‌رۆکی ‏هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز مارشاڵ سامی سامپسۆن ڕاوێژکاری باڵای ‏سەربازیی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریکا و ‏شاندێکی یاوەری کرد کە بەڕێز دەیڤد هانت، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر ‏یاوەریان بوو.‏ لە کۆبوونەوه‌یەکدا پەیوەندییەکانی بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کورستان، ‏دوایین پێشهاتەکانی […]