نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 23/8/2022 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز محەمەد سادق موعتەمدیان پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ‏غه‌ربيى كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوەری كرد.‏ لە دیدارێكدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، ‏ئاسانكاری و هەماهەنگیی زیاتر بۆ پەیوەندیى ئابوورى و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ‏هەردوولا و هاتوچۆی زیارەتكارانی شوێنە ئاینییەكان و گەشتیارانى […]