ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2022/6/11 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێزان محەمەد ئه‌لحەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنه‌رانى عيراق و شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانيی سه‌روه‌رى كرد. له‌ دیدارێكدا دوا پێشهانە سیاسیيەکانی وڵات تاوتوێ کران و بیروڕايان ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى تێپەڕاندنی ته‌حه‌دييه‌كانى قۆناغی داهاتوو گۆڕييه‌وه‌.