بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکارانه‌وه‌، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە کرێکاران و سەندیکای کرێکارانی کوردستان و کرێکارانی عێراق و جیهان بەگشتی دەکەم، هیواخوازم ئەو ڕەنج ماندووبوونەی ده‌يكێشن، بەرهەمەکەی ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و بەختەوەريیان. چینی کرێکاران توێژێکی سەرەکيی نێو کۆمەڵگەن و ڕۆڵێکی کاریگەریان لە بوارەکانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووری و بەرەوپێشچوونەکانی سیما و جوانيی وڵاتدا هه‌يه‌، بۆیە […]