ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٤/٢٦ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی ‏کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز بارت ڤان دێن هوڤڵ، ڕاوێژکاری باڵای سەربازيی هێزەکانی ‏هۆڵه‌ندا له‌ هاوپەیمانیی نێوده‌وڵه‌تيى دژى تيرۆردا کرد.‏ لە کۆبوونەوەکه‌دا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عيراق، ڕۆڵی هێزەکانی هۆڵەندی لە چوارچێوەی ‏هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشدا، مەترسییەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکە، هاریکاری و ‏پشتیوانيی هۆڵەندا […]