ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2022/3/28 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز مارتين يێگه‌ر باڵيۆزى ئه‌ڵمانياى فيدرال له‌ عيراق كرد. له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عيراق و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕاسته‌ڕێكردنى پرۆسه‌ى سياسى كه‌ ببێته‌ مايه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران. سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه‌ […]