یاریگا – جۆزێ مۆرینیۆ، زۆر پێش ئەوەی ببێتە یەکێک لە سەرکەوتووترین راهێنەرەکانی جیهانی تۆپی پێ، لە تەمەنی مێردمنداڵیدا خەریکی ئامادەکردنی راپۆرتی تاکتیکی بوو بۆ باوکی. مۆرینیۆ، کاتێک بۆی دەرکەوت کە ناتوانێت وەکوو یاریزانێک سەربکەوێت، تەواوی سەرنجی خستە سەر کاری راهێنەرایەتی. فێلیکس مۆرینیۆ، باوکی راهێنەری ئێستای ریال مەدرید، بە رۆژنامەی ئاس ـی راگەیاند، مۆرینیۆ یارمەتییەکی زۆری …