ئەنقەرە – INA – ئەیبەک ئۆزتورک
ئەمڕۆ سێشەممە، لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، کۆبوونەوەیەک لە نێوان وەفدی عێراقی بە سەرۆکایەتیی وەزیری دەرەوە، فوئاد حوسێن، و وەفدی هاوتای تورکی بەرپا کرا بە مەبەستی تاوتوێکردنی گرنگترین دۆسیەکانی ناو بەرنامەی سەردانەکە لە چوارچێوەی گەڕی دانوستانەکانی نێوان هەردوو لایەندا.
پەیامنێری ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA) لە ئەنقەرە ئاماژەی بەوە دا کە "گەڕی دانوستانەکان بەستنی کۆبوونەوەیەکی لە نێوان وەفدی عێراقی بە سەرۆکایەتیی وەزیری دەرەوە، فوئاد حوسێن، و وەفدی تورکیدا لەخۆگرت بۆ تاوتوێکردنی ئەو دۆسیانەی خراونەتە ناو بەرنامەی سەردانەکەوە."
ئاماژهی بۆ ئهوهیش كرد: "کۆبوونەوەی مێزی گرد (ڕاوێژکاری) لە نێوان لایەنی عێراقی و تورکیدا زەمینە خۆش دەکات بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی کۆتایی لە نێوان هەردوو لادا سەبارەت بەو دۆسیانەی لە ژێر تاوتوێکردندان."


