نێودەوڵەتی – INA

وەزارەتی دەرەوەی بەڕازیل ڕایگەیاند؛ وڵاتەکەی ڕێکارەکانی یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانی لە بەرامبەر ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانیدا گرتووەتە بەر، ئەوەش وەک ناڕەزایەتییەک دژی ئەو باجە گومرکییەکانی لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بەسەر بەشێک لە بەرهەمەکانیدا سەپێنراون.

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا هاتوو لە: "بەڕازیل داواکارییەکی فەرمیی پێشکەش کردووە بۆ ئەنجامدانی ڕاوێژکاری لەگەڵ ئەمریکا لە چوارچێوەی سیستەمی یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانی ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانی،" ڕاشیگەیاندووە کە "باجە جومرکییەکانی ئەمریکا هیچ پاساوێکیان نییە و بە تەواوی پێچەوانەی یاسای بازرگانیی نێودەوڵەتین."

پێشکەشکردنی داواکاریی ڕاوێژکاری وەک یەکەم هەنگاوی ڕێکاری لە ئالیەتی چارەسەرکردنی ململانێکانی ڕێکخراوەکەدا هەژمار دەکرێت، کە دەرفەت دەداتە هەردوو لایەن بۆ لێکۆڵینەوە لە کێشەکە و گەیشتن بە چارەسەرێکی گونجاو پێش پەنابردن بۆ ڕێکارە دادوەرییەکان. ئەگەر ڕاوێژکارییەکان ئەنجامیان نەبوو، لایەنی سکاڵاکار مافی ئەوەی دەبێت داوای پێكهێنانی لیژنەیەکی پسپۆڕ بکات بۆ بڕیاردان لەسەر دۆسیەکە.

حکومەتی ئەمریکا باجی جومرکیی بە ڕێژەی ٪٢٥ بەسەر بەشێک لە بەرهەمەکانی بەڕازیلدا سەپاندووە؛ لە بەرامبەردا لویز ئیناسیۆ لولا دا سێلڤا، سەرۆکی بەڕازیل، ترەمپی تۆمەتبار کرد بەوەی لە ڕێگەی ئەم باجە زیادانەوە هەوڵی کاریگەریخستنە سەر سیاستە ناوخۆییەکانی بەڕازیل دەدات، بە تایبەت کە وڵاتەکە لە تشرینی یەکەمدا بەرەو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەچێت و لولا دا سێلڤا هەوڵی بەدەستهێنانی خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی دەدات.