بغداد – INA
بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی، ئەمڕۆ دووشەممە، دەستگیرکردنی ٥ تۆمەتباری بە تیرۆری ڕاگەیاند لە کاتی هەڵکوتانە سەر ئەوەی پێی دەوترا (بەیتی مالی موسڵمانان)ی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای ئەنبار.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "بەسەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری هەواڵگریی سەربازی، و بەپێی ئەو كارنامهی بەڕێوەبەرایەتییەکە پەیڕەوی دەکات لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنە هەواڵگرییە پێشوەختەکاندا، هەروەها لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی ورد کە لە یەکێک لە سەرچاوەکانەوە پێگەیشتووە، پاڵەوانانی بەشی هەواڵگری و ئاسایش لە فرقی حەوتی پیادە توانییان هەڵکوتنە سەر ماڵێک لە قەزای ڕاوە لە پارێزگای ئەنبار، کە بەر لە ڕزگارکردنی شارەکان لە گڵاوی، لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە وەک بارەگایەک بەکار دەهێنرا بۆ ئەوەی پێیان دەوت (بەیتی مالی موسڵمانان) و تایبەت کرابوو بە دابەشکردنی ئەو پارانەی ڕێکخراوەکە ناوی نابوو "زەکات"".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه "ئۆپراسیۆنەکە بووە هۆی دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتبار کە لە ماڵەکەدا بوون، بەپێی ماددەی (٤/١) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر. هەروەها لە ناو ماڵەکەدا بڕێک پول، چەک، تەقەمەنی، پەڕاوی بانکی (چەک)، کتێبی ئایینیی توندڕەوانە و جۆرەها کەرەستەی خۆراک و دەرمان دەستیان بەسەردا گیرا." ئاماژەی بەوەش کردووە کە "تۆمەتبارەکان لەگەڵ شتومەکە دەستبەسەرگیراوەکاندا بە شێوەیەکی فەرمی ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران بۆ گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەریان."

