بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ دووشەممە ، بڕیارگەی خاتەمولئەنبیای ئێرانی، هۆشداریی دا لەوەی کە گەمارۆی دەریایی ئەمریکا و هەڕەشەکردن لە کەشتییە ئێرانییەکان بە بەرفراوانکردنی مەودای جەنگ لە ناوچەکەدا هەژمار دەکرێت.
بڕیارگەی خاتەمولئەنبیای ئێرانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەردەوامییدان بە ئاژاوەگێڕی و ناپایەداریی ئاسایش لە ناوچەکەدا، دوای سەپاندنی گەمارۆی دەریایی نەیاسایی بەسەر ئێراندا، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا هەڕەشەی لە کەشتییە ئێرانییەکان، کەشتییە بازرگانییەکان و نەوتکێشەکان کردووە لە ئاوە کەناراو و هەرێمییەکانی وڵاتەکەماندا".
ئاماژەی بەوەشکرد: "هۆشداری دەدەین لەوەی ئەم کارەی ئەمریکا بە درێژکراوەی جەنگ لە ناوچەکەدا دادەنرێت، و وەک چۆن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر زەمینی واقیعدا سەلماندوویانە، چاوپۆشی لە هیچ هەڕەشە و ئاژاوەگێڕییەکی سوپا تێرۆریستییەکەی ناکەن و بە تەواوی توندییەوە ڕووبەڕووی دەبنەوە".

