وتەبێژی فەرمی وەزارەتی بەرگری عەرەبستانی سعودیە ڕایدەگەیەنێت، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا بەرگری ئاسمانی سعودیە چەند هێرشێکی درۆنی لە ئاسمانی وڵاتەکەی تێکشکاندووە کە لە عێراقەوە ئاڕاستەکراون و هەوڵدراوە کێڵگە نەوتیەکانی نزیک ڕیاز بە ئامانج بگیرێت.

لیوا ڕوکن تورکی مالیکی، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی بەرگری سعودیە، لە هەژماری فەرمی وەزارەتەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دەڵێت،" لە کاتژمێرەکانی ڕابردوودا، بەرپه‌رچی ژماره‌یه‌ک درۆنمان دایه‌وه‌ كه‌ له‌ عێراقه‌وه‌ هەڵدرابوون و له‌ناوبران، ئەو درۆنانە دەیانویست دامەزراوەکانی نەوت لە هەردوو ناوچەی ( شەرقیە) و ( ڕیاز) بکەنە ئامانج."

هەروەها دەشڵێت،"هه‌وڵه‌ تیرۆرستییه‌كان له‌ خاكی عێراقه‌وه‌ بووه ‌و میلیشیا تیرۆرسته‌كانی سه‌ربه‌ ئێران ئه‌نجامیانداوە."

بەیاننامەکەی سعودیە جەخت لە پاراستنی سەروەری خاکی وڵاتەکەی دەکاتەوە و دەڵێت،" جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ سعودیه‌ مافی خۆیه‌تی به‌رگریی له‌خۆی بكات و پارێزگاری له‌ مافی خۆی ده‌كات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ هێرشانه‌ له‌ كات و شوێنی گونجاودا."

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لەم هەفتەیەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ڕیاز دەکات و چاوەڕوان دەکرێت باس لە بابەتی ئاسایشی و هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکەش بکرێت.