بەغدا – INA – ویسام مەلا

ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان، پێشوازی لە سەرۆکی سندوقی ئاوەدانکردنەوەی هەژارترین پارێزگاکان، ئۆسامە مەجید کرد بۆ تاوتوێکردنی چوار دۆسیە.

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وتی: "لیژنەی دارایی پەرلەمان، پێشوازی لە سەرۆکی سندوقی ئاوەدانکردنەوەی هەژارترین پارێزگاکان، ئۆسامە مەجید کرد بۆ تاوتوێکردنی دۆسیە جیاوازەکان".

ئاماژەی بەوەش کرد کە "لیژنەکە لەگەڵ سەرۆکی سندوقی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکان، تاوتوێی تەرخانکراوە داراییەکانی دیاریکراو بۆ سندوقەکە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا دەکات، لەگەڵ قەبارەی ئەو بڕە پارانەی تمویلکراون، و پلانی سندوقەکە لە پاڵپشتیکردنی پڕۆژە وەبەرهێنانەکان بۆ پارێزگا ئاماژەپێکراوەکان لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا".

بەردەوام بوو و وتی، "لە پێشوازیکردنەکەدا تاوتوێی ڕوونکردنەوەی بنەما و پێوەرەکان لە هەڵبژاردنی پڕۆژە وەبەرهێنانەکانی ناو سندوقەکە، و پێکهاتەی سندوقەکە کە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند کراوە دەکەن".