بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی دەرەوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی حکومەتی سووریا و گەلی برا کرد، بە بۆنەی قوربانیانی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی ڕێگەی دێرەزوور - دیمەشق.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : "کۆماری عێراق پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی و هاوسۆزیی ڕاستگۆیانەی ئاراستەی حکومەتی کۆماری عەرەبی سووریا و گەلی براکەی دەکات، بە بۆنەی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی هاتوچۆ کە لەسەر ڕێگەی دێرەزوور - دیمەشق ڕووی دا و بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی دەیان کەس.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرەخۆشی قوڵی خۆی پێشکەش بە کەسوکاری قوربانیان دەکات، و داوا لە خودای مەزن دەکات کۆچکردووان بە بەزەی فراوانی خۆی شاد بکات و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت، و جەختیشی لە هاوسۆزیی کۆماری عێراق لەگەڵ کۆماری عەرەبی سووریای برا کردەوە لەم کارەساتە دڵتەزێنەدا.