بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،نزار ئامێدی، سەرۆککۆمار،جەختی لەوە کردەوە که تێڕوانین و وتەکانی مەرجەعە ئایینییەکان سەرچاوەیەکی گرنگن بۆ چەسپاندنی گیانی نیشتمانی.
سەرۆکایەتیی کۆمار ، لە راگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوەداوە : که نزار ئامێدی لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە عەللامە مرتزە مودەڕیسی، کوڕی مەرجەعی باڵایی ئایینی، ئایەتوڵڵا محمد تەقی مودەڕیسی، و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆککۆمار جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی نیشتمانی و مرۆیی مەرجەعە ئایینییەکان کردەوە لە پاراستنی پێکهاتەی کۆمەڵایەتیەکان و پەیڕەوکردنی ڕێبازی میانڕەوی، و بەرزکردنەوەی بەهاکانی لێکتێگەیشتن و هاوکاری بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات.
سەرۆک کۆمار ڕوونیکردەوە : که دیدگا نیشتمانییەکانی مەرجەعەکان پشتبەستوون بە هۆشیاریی بەرپرسیارێتیی نیشتمانی،و پتەوکردنی متمانەی نێوان هاووڵاتییان و بەهێزکردنی یەکڕیزیی کۆمەڵگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان.
لای خۆیەوە، عەللامە مرتزە مودەڕیسی،پێشوازی لە سیاسەتی سەرۆککۆمار کرد لە بەردەوامیدان بە پەیوەندی لەگەڵ کەسایەتی و لایەنە نیشتمانییەکاندا، و جەختی لەوە کردەوە کە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان و سوودوەرگرتن لە بەها ئەخلاقی و مرۆیییەکان بنەمایەکی سەرەکییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و بنیاتنانی داهاتوویەکی شایستە بۆ عێراقییەکان.


