بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەوڵەتی کوێت، دەروازەی عەبدلی لەگەڵ عێراقی کردەوە.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) ڕاگەیاند: کوێت دەروازەی عەبدلی لەگەڵ عێراقی کردەوە.
دوێنێ ،شێخ فەهد یوسف سعود سباح، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری ناوخۆی کوێت، ڕایگەیاندبوو کە دەروازەی عەبدلی لە ماوەی 48 کاتژمێردا لە بەردەم جموجۆڵی گەشتیاران و بازرگانیدا دەکرێتەوە.
بڕیاری داخستنی دەروازەکەش دوای ئەوە بوو کە ڕووبەڕووی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووەوە و زیانی مادی لێکەوتبویەوە.


