بەدواداچوون - INA

بە گوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، دوو پیاو کە سەرنشینی فڕۆکەیەکی تایبەتی بچووک بوون، گیانیان لەدەستدا دوای ئەوەی فڕۆکەکەیان لەسەر سەربانی خانوویەک لە باکووری ڕۆژئاوای ئەڵمانیا تێکشکا.

فڕۆکەکە لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە شارۆچکەی گاندێرکێزە لە نزیک ئۆڵدنبۆرگ،بە سەربانی لێژکراوی یەکێک لە خانوەکاندا کەوتە خوارەوە.

پۆلیس لە سەرەتادا ڕایگەیاندبوو کە سەرنشینەکان کە خەڵکی شاری برێمنە و تەمەنیان 65 و 77 ساڵن،و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوەی تریان بێسەروشوێنە.

بەڵام دوای پرۆسەی دەرهێنانی درێژخایەن و ئاڵۆزی پاشماوەی فڕۆکەکە، بە گوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دەلمنەهورست ، پۆلیس گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە هەردوو پیاوەکە لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.