نێودەوڵەتی – INA

ڕۆژنامەی "بیڵد"ی ئەڵمانی، ئێوارەی شەممە، بڵاویکردەوە کە دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشاوە بە ناو کۆمەڵێک خەڵکدا لە کاتی چالاکییەکانی ڕۆژی "کریستۆفەر ستریت" لە بەرلین، چەند کەسێک بریندار بوون.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ڕێکار و ئۆپراسیۆنێکی ئەمنیی بەرفراوان لە شوێنی ڕووداوەکە بەڕێوەدەچێت، بێ ئەوەی تا ئێستا زانیاریی زیاتر لە سەرچاوەی بەردەستدا هەبێت سەبارەت بە ژمارەی بریندارەکان یان زانیارییەکانی دەوروبەری ڕووداوەکە.