بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی ناوخۆ دووپاتی كردەوە كە سەلامەتی زیارەتكارانی كە سەردانی مەزاری ئیمام حسێن (س،خ) بۆ ئەربەعینییە لە پێشینەی كارە لە پلانی ئەمنی بۆ زیارەتەكە.
لیوا میقداد میری، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : سەلامەتی زیارەتكاران لە پێشینەی كارەكانی پلانی ئەمنی زیارەتی ئەربەعینییە،داواشی لە شۆفێران كرد لە كاتی هەستكردن بە ماندوێتی یان خەواڵوویی مەترسی شۆفێری نەكەن، چونكە ئەمە مەترسی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ژیانی زیارەتكاران دروست دەكات، دووپاتیشی كردەوە، لایەنە پەیوەندیدارەكان تەحەمولی هیچ جۆرە كارێكی هاتوچۆ ناكەن كە ژیانی هاووڵاتیان بخاتە مەترسییەوە.
میری ئاماژەی بەوەشكردووە : تیمەكانی بەرگری شارستانی بە شێوەیەكی بەرفراوان بەدرێژایی ڕێگاكانی زیارەت جێگیركراون، لەگەڵ چڕكردنەوەی ڕێوشوێنی خۆپاراستن و پشكنین و هۆشیاری، هەروەها دەستەبەركردنی كاروانەكان و شوێنی نیشتەجێبوون و كۆبوونەوەی گەورە، دووپاتیشی كردەوە كە ئامانجی وەزارەتی ناوخۆ ئەوەیە كە زیارەتكاران بە بەرزترین ئاستی ئاسایش و سەلامەتی ڕێوڕەسمەكانیان ئەنجام بدەن و بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ماڵەوە.



