بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە شێخ هومام حەمودی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق جەختی لەسەر پێویستی درێژەدان بە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی كردەوە بە دیدگایەك كە هەموو لایەك لەخۆ بگرێت.

شێخ حەمودی لە كۆڕبەندی دیالۆگدا، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕووماڵی كرد و ڕایگەیاند : پاككردنەوەی كردەوەی سیاسی و پاككردنەوەی دامەزراوەكان لە گەندەڵی دەبێت بە دیدگایەكەوە بەردەوام بێت كە هەموو لایەك لەخۆبگرێت، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئیرادەیەك هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، هەروەها دەبێت دیدگایەك هەبێت بۆ ئەمەش، شەفاف بێت لە شێواز و میكانیزمەكانیدا، بۆ ئەوەی هەمووان بەبێ جیاوازی بگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد : بەرخۆدان لە هەلومەرجێكەوە لەدایك بووە كە دەوڵەت پێویستی بە پشتیوانی هەبووە، هەروەها بەشداربووە لە بنیاتنانەوە و پاراستنی سیستەمەكە، كاتێك دەوڵەت توانای پاراستنی سەروەری خۆی لەسەر زەوی و هەوا و دەریایی هەبوو، پێویستی بەو سیستەمە نامێنێت، ووتیشی: عێراق لەگەڵ هیچ میحوەرێك لە بەرامبەر میحوەرێكی تردا هاوتەریب نابێت، هەر ڕێككەوتنێكی وەبەرهێنان پێویستی بە ڕەزامەندی پەرلەمان دەبێت، پەرلەمان بەرپرسیارێتی پێداچوونەوەیان و بەجێگەیاندنی ڕۆڵی خۆی بێلایەنانە و دوور لە ڕكابەریی حزبی لە ئەستۆ دەگرێت، جەختی لە پێویستی نوخبەی ئەكادیمی و زانستی كردەوە بۆ پەرەپێدانی دیدگای داهاتوو بۆ ئەو جۆرە عێراقەی كە ئێمە دەمانەوێت، ئەو جۆرە ئابوورییەی كە لەگەڵ هەلومەرجی تایبەتی ئێمەدا بگونجێت و كام مۆدێلی جیهانی زۆرترین سەركەوتنە بۆ چوارچێوەی عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد : حزبگەری پەیوەستە بە كاروباری گشتییەوە، ئێمە دەستوەردانەكانی لە بابەتە كارگێڕییەكانی دامەزراوەكانی دەوڵەتدا ڕەتدەكەینەوە، ئێمە پشتگیری هەموو فەرمانبەرێكی سەربەخۆ دەكەین لە وەرگرتنی پۆستەكەیدا.