دیوانیە - INA- سفات عەزاوی

ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی ئەنجومەنی پارێزگای دیوانیە خدەیر شەریف، پشتیوانی تەواوی ئەنجومەنەكەی بۆ ڕێوشوێنی یاسایی دژی ئەو كەسانەی كە تۆمەتبارن بە گەندەڵی دووپاتكردەوە، ئاماژەی بەوەشكرد، لێكۆڵینەوەكان سەبارەت بە دەستگیركردنی چەند بەرپرسێكی پێشووی شارەوانی دیوانیە بەردەوامن.

شەریف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : ئەو دەستگیركردنانەی دوێنێ ئەنجامدراون، بووەتە هۆی دەستبەسەركردنی چەند بەڕێوەبەرێكی پێشووی شارەوانی دیوانییە بە تۆمەتی گەندەڵی، هەروەها گومانی ناڕێكی لە بەیاننامە داراییەكان و خەرجكردنی هەندێك چەك.

ئاماژەی بەوەشكرد : هێشتا لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن سەبارەت بەو سەرپێچیانەی پەیوەستن بە خەرجكردنی پارە بەبێ مۆڵەتی پێویست، ئەمە جگە لەو سەرپێچیانەی كە دەگەڕێندرێنەوە بۆ ئەو كارمەندانەی بەرپرسیارن لە سەرپەرشتیكردنی كارەكانی بەڵێندەران، ڕوونیشیكردەوە، لیژنەی لێكۆڵینەوە بەرپرسیارێتی دیاری دەكات، هەر كەسێكیش سەلمێندرا كە تێوەگلاوە لە دۆسیەكانی گەندەڵیدا، ڕەوانەی دادگای لێهاتوو دەكرێت بۆ وەرگرتنی سزای شایستە بەپێی یاسا، ئاماژەی بەوەشكرد ئەنجوومەنی پارێزگا ڕێوشوێنی یاسایی و كارگێڕی پێویست بەرامبەر ئەو فەرمانبەر و بەڕێوەبەرانە دەگرێتەبەر كە تاوانەكەیان سەلمێنراوە.

شەریف جەختی : لە پێویستی هەڵبژاردنی ئەو بەڕێوەبەرانە كردەوە كە خاوەنی لێهاتوویی و دەستپاكی و پیشەیی بوون بۆ بەڕێوەبردنی دامودەزگاكانی دەوڵەت، جەختیشی لەوە كردەوە كە لیژنەی ئەمنی و ئەنجوومەنی پارێزگا پاڵپشتی هەموو ئەو ڕێوشوێنانە دەكەن كە ئامانجیان بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییە و لێپرسینەوە لەو كەسانەی پەیوەندییان پێوە هەیە.

سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای دیوانیە داوای لە دەستەی دەستپاكی كرد بەردەوام بێت لە ڕێكارەكانی بۆ ئاشكراكردنی دۆسیەی گەندەڵی لە وەزارەتە جۆربەجۆرەكانی دەوڵەتدا، سنووردار نەكات بە شارەوانی دیوانیە، هەروەها ڕێوشوێنی یەكلاكەرەوە بەرامبەر ئەو كەسانە بگرێتەبەر كە تێوەگلاون.